بابەتەکان لە بەشی "ڕووەکی ناوماڵ"
‏إظهار الرسائل ذات التسميات ڕووەکی ناوماڵ. إظهار كافة الرسائل



زینک ماددەیەکی خۆراکی بچووکە ئەم ڕۆڵە گرینگانەی هەیە لە رووەکدا :-

١-توخمی زینک ڕۆڵی هەیە لە درووست بوونی ترشی ئەمینی تریپتۆتان (tryptophan) کە ئەم ترشە ئەمینیە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئۆکسین لە رووەکدا.
٢-زینک رۆلی هەیە لە بەرهەمهێنانی ترشی ئەمینی گلاسین (glycine amino acid) کە گرنگە لە میتاپۆلیزمی پرۆتین لە رووەکدا.
٣-ڕۆڵی هەیە لە درووست بوونی کلۆرۆفیل کە بەرپرسە لە ڕەنگی سەوزی ڕووەک.
٤-زینک کاردەکات بۆ پێگەیشتنی دانەوێڵەی گەنم هەروەها لە فاسۆڵیا و فسیتق بۆیە گرینگیدان بە توخمی زینک لەم بەرووبوومانە کوالێتی بەرهەمەکە بەرزدەکاتەوە.
٥-ئەم توخمە لە قۆناغی گوڵکردنی رووەک گرنگە بەوپێیەی گوڵەکان دەگۆرێن بۆ گرێ وقەد پتەوتر دەبێت.  

نیشانەکانی کەمی توخمی زینک لە رووەکدا:-
١-دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر گەڵا.
کەمی زینک دەبێتە هۆی رێگریکردن لە دابەشبوونی خانەکانی رووەک کە دەبێتە  هۆی هەڵوەرینی گوڵ.

نووسینی : ئارا قادر
ئەندازیاری کشتوکاڵی



تکایە ! هەر بەڕێز و ماڵپەرو پەیجێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، چونکە پێچەوانەی ئەم کارە هیچ ئازایەتی نییە !
مەبەستی بنەڕەتی لەبەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ڕووەکە بەرسێبەرەکان بەکارهێنانیانە لە ڕازاندنەوەی لێکوەشاندنەوە لە ناو خانووەکان دا جا یا لە ناو ژوورەکان وە یا لەناو هۆڵەکاندا دادەنرێت لەبەر جوانی گەڵاو گوڵەکانیان و هەندێ جاریش لەنێو هۆڵەکانی لێکچەر و کۆبوونەوەکانیش دادەنرێت.
پاراستنی رووەکەکانی ناوماڵ
ئەو رووەکە جوانیانەی لەناو ژوور و لە هەیوانی (بێڵایە)ی ماڵ بەخێویان دەکەین ، لە بنەڕەتدا زۆربەیان هی ژینگەی کوردستان نین ، بەڵام گەر ئاگاداریان بین ئەوا توانای خۆ گونجانیان هەیە . بۆنموونە مەتات و گوێ فیل و دفنباخیا و پێستی پڵنگ و کلادیۆم و قەفەزەی سنگ و...... . زۆربەی ئەو رووەکانە بۆ جوانی شێوە و رەونەقی گەڵاکانیان پەروەردەدەکرێن،
ڕووەک،ماڵ،ناوماڵ، ڕووەکی ناوماڵ،کشتوکاڵ،


لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی پەکخستنی گەشەی ڕووەکە جوانییەکانی ناو ماڵ و ڕووەکی کێڵگە بریتییە لە بەرکەوتن و تووش بوونی ئەو ڕووەکانە بە بارودۆخی ژینگەیی نەگونجاو ، نموونە پلەکانی گەرمی و شێ و ڕووناکی و کەمی توخمە خۆراکییەکان و مێرووە زیان بەخشەکان ،